ناوهڕۆك
"غيث" ی ئیماراتی كێیە ؟
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو (2018 - 2019) و بەدیاری كراوی لە مانگی ڕەمەزاندا ، بەرنامەیەكی خێرخوازی مەیدانی بەناوی (قلبي اطمأن) لە كەناڵەكانی (نـــــور دبي-MBC1-قناة أبوظبي) پێشكەش دەكرێت و ژمارەی ئەڵقەكانی (30) ئەڵقەیە و ماوەی بەرنامەكە (8-15) خوولەكە .
پێشكەشكاری بەرنامەكە گەنجێكی سەرمایەداری ئیماراتیە بەناوێكی خوازراوەوه (غيث) دەردەكەوێت و زیاتر لە (10) ووڵاتی جۆراوجۆر گەڕاوە و زیاتر لە دەیان ملیۆن دۆلاری بەخشیووە بەو خانەوادانەی كە ھەژاری چۆكی پێ داداون و ھەروەھا گەڕانەوەی چێژی ژیان بۆ خانەوادە ھەژارەكان ئامانجی گەنجە سەرمایەدارەكەیە .
ئەوەی سەرنجی جیھان و بینەرانی ئەو بەرنامەیەی ڕاكێشاوە ئەوەیە كە ئەم گەنجە ئامادە نیە بۆ یەك چركەش ڕووخساری دەربكەوێت و تەنانەت ناویشی بزانرێت .
سەرچاوەکان
473 بینین