كۆنان كێیە؟
لە 22ی ئازاری 1859 لە ئیدینبێرگی سکۆتلەند لەدایک بووە. نوسەر و پزیشکی سکۆتلەندی و ناسراو بە داهێنەری شاکاری مەزنی"شێرلۆك هۆڵمز"، کە یەکێکە لە ڕوونترین و نەمرترین شاکارە خەیاڵییەکانی ئینگلیز. و لە سەردەمی ئەدەبی ڤکیتۆریادا بەرهەمی هەبووە، دۆیلەکان خێزانێکی سەرکەوتوو و دەوڵەمەندی ئێرلەندی کاسۆلیکی بوون.
چارلز ئالتامۆنت دۆیل (باوکی ئارثەر، مەشروب خۆرێکی لەمێژینەو هونەرمەندێکی مامناوەندی سەرکەوتوو بوو).
دایک و باوکی دویل لەساڵی 1855دا هاوسەرگیرییان کردووە، لە ساڵی 1864 دا خێزانی دویل بەهۆی ئالودەبوون بە کحولەوە پەرتەوازە بوون و منداڵەکان بەشێوازێکی کاتی لە ئێدینبێرگ نیشتەجێ بوون. لەساڵی 1867 دا خێزانەکە دووبارە توانیان خۆیان بونیادبنێنەوە و کۆببنەوە. دویل لە ساڵی 1893 دا باوکی خۆی لەدەست دا.
دۆیل بە هاوکاری مامە دەوڵەمەندەکەی لە تەمەنی نۆ ساڵیدا نێردرایە قوتابخانە و لە ساڵی 1875 دا، ڕۆیشتە زانکۆی (Stonyhurit)، لە ساڵی 1875 دا تاکو 1876 لە قوتابخانەی سیوات ستێلاماتینا لە دەرەوە تەخەروجی کرد و پاشان ئایینی کاسۆلیکی ڕەت کردەوە و بوویە نازانم گەرا و پاش ماوەیەکیش بوویە عارف.
لەساڵی1876 تا 1881 دا، دویل لە زانکۆی پزیشکی ئێدنبێرگ تەخەروجی کردوە و لە هەمان کاتدا ڕوەکناسی پراکتیکی لە باخچەی ڕوەکناسی پاشایەتی ئێدینبێرگدا دەست پێکرد، دویل لە کاتی تەخەروجەکەیدا دەستی کرد بە نوسینی کورتە چیرۆک، یەکەمین کورتە چیرۆکی ئەو سەرکەوتوو نەبوو و لەگۆڤاری (Black wood) چاپکرا.
ئەو یەکەمین وتاری بەناونیشانی"نهێنی ڕێچکەی ساسا" لە 6ی سێپتەمبەری 1879دا چاپ کرد. هەروەها ئەو لە 20ی سێپتەمبەری 1879 یەکەمین وتاری زانستی خۆی بڵاوکردەوە.
دویل لەنێوان ساڵانی 1880 - 1881 وەک پزیشکی ناو کەشتی لە گەشتەکانی بۆ ڕۆژئاوای ئەفریقا کاری کردووە.
لە کۆتاییدا لەساڵی1885 بڕوانامەی دکتۆرای لە زانکۆ وەرگرت.
لە ساڵی 1882 دا، دویل بەهاوبەشی لەگەڵ هاوپۆلی پێشووی خۆی جۆرج تناورین، بنکەیەکی پزیشکی دامەزراند و پاش ماوەیەکیش بنکەی تەندروستی خۆی ڕاگەیاند و لە کاتی چاوەڕوانیکردنی نەخۆشیش چیرۆکی دەنوسی.
لە مانگی شوباتی 1890 داستانی"نیشانە چوار"ی نووسی.
شێرلۆك هۆڵمز
دویل لە سەرەتای دروستکردنی بەرهەمی شێرلۆك هۆڵمز، سەبارەت بە داستانەکەی ڕووبەڕووی کێشە بوویەوە. لە سەرەتادا خوێنەران ئامادەییەکی ئەوتۆیان نەبوو کە لەبەر خوێندنەوەی داستانێکی لەوجۆرە پارە خەرج بکەن.
لەبەر ئەم هۆیانە ئەو بۆ چاپکردنی یەکێک لە چیرۆکەکانی، ناچاربوو گرنگی بە کۆمەڵە گۆڤارێک بدات کە چیرۆکی جیاواز و کەم کڕیاریان لە کاغەزە هەرزانەکاندا چاپ دەکرد.
لە ساڵی 1892 دا، نامەیەکی بۆ مامۆستا کۆنەکەی زانکۆی (جو زل بل) نوسی و ووتی:"من سەبارەت بە شێرلۆك هۆڵمز قەرزداری ئێوەم و هەوڵمدا بە سوود وەرگرتن لە کەسایەتی و هێزی بینەر و بەرهەمی ئێوە، مرۆڤێکی نوێ دروست بکەم".
لە کاتێکدا دویل خوێندکاری بەشی پزیکشی زانکۆ بوو، بە قوڵی کەوتە ژێر کاریگەری تواناکانی مامۆستاکەی ( Dr. Joseph Bell) لە چاودێریکردنی ورد و دروستی دۆخی نەخۆشەکە. ئەم مامۆستایەی کە بووە ڕێنیشاندەری ناسینەوەی وردەکارییەکان، بوویە هۆکار و مۆدێلێک بۆ داهێنانە ئەدەبیەکانی کۆنۆن دویل، شێرلۆك هۆڵمز بوویە یەکەمین بەرهەمی بڵاوکراوەی لە سکارلێت، داستانێک بوو بە درێژی ڕۆمانێک لە Beeton’s Christmas لە ساڵی 1887 ا بڵاوی کردەوە.
ڕۆمانی نیوە-ئاوتۆگرافی
بوارەکانی دیکەی خوێندنی پزیشکی دویل و ئەزمونەکانی ڕۆمانە نیوە ئاوتۆگرافییەکان وەک:
- The Firm of Girdlestone (1890)
- The Stark Munro Letters (1895)
كورتەچیرۆك
کۆکراوەیەک لە کورتە چیرۆکە پزیشکییەکان بەناوی:
- Round the Red Lamp (1894)
لە داهێنانە سارد و لۆژیکی و ژمێردراوەکەی هۆڵمزی کۆنان دویل دا، "یەکەمین و تاکە کارگەی ڕاوێژکاری جیهان" دا بە توندی ڕەخنەی گرتووە له باوەڕەکانی پارانۆرماڵ کە نۆنان دویل لە کورتە ڕۆمانێکدا و لەسەردەمی خۆیدا ناوی ناوە "ڕاز و نهێنییەکانی کڵۆمبێر.The Mystery of Cloomber (1889) نوسیویەتی.
کۆنان دویل هەر بە زوویی بایەخی دا بە هەردوو بەڵگەی زانستی پشتگیریکراو و هەندێک لە دەرکەوتە پارانۆرماڵەکان کە نموونەی ئەو باوەڕە ئاڵۆزانە بوو کە بە درێژایی ژیانی بەشێوەیەکی دیامەتری دژ بە یەک لەگەڵی تێدەکۆشا.
کۆنان دویل لە کاتێکدا کە ئاپۆڕای گشتی دەیبرد بەڕێوە، تاکو ساڵی 1926 بەردەوام بوو لە نوسینی سەرکێشییەکانی.
کورتە چیرۆکەکانی ئەو لە چەندین بەرگدا کۆکرانەوە و چەندین ڕۆمانیشی نوسیووە، وەک: (سەگی ڕاوی باسکێرڤیلەکان، زنجیرە، لەساڵانی 1901 - 1902)، کە تێیدا هۆڵمز و یاریدەدەرەکەی (دکتۆر واتسۆن) بوونیان هەبوو.
کۆنان دۆیل لەگەڵ ئەوەشدا، بانگەشەی سەرکەوتنی هۆلمزی دەکرد و باوەڕی وابوو کە خەیاڵە مێژووییەکانی تری شایەنی ئەوەن، کە لە گرنگترینیان چیرۆکی جوامێریی سەدەی 14 و کۆمپانیای سپی (1891) و پارچە هاوەڵەکەی و سر نایگل (1906) و سەرکێشییەکانی پاڵەوانی جەنگی، ناپلیۆنی برای ریگارد و زانای گومانداری سەدەی نۆزدەیەم پرۆفیسۆر جۆرج ئیدوارد چالێنجەر.
نوسینی سەربازی
کاتێک جۆش و خرۆشی بەتین بوو، کۆنان دۆیلیش ڕووی کردە نوسینەوەی ڕووداوە ڕاستییەکان و دۆکیۆمێنتاری. کارەکانی بریتی بوون لە نووسینە سەربازییەکان، وەک:
- جەنگی گەورەی بۆیر (1900)
- کەمپەینی بەریتانیا لە فەرەنسا و فلاندەر، 6 بەرگ بوو و لەنێوان ساڵانی (1916-1920)
- بابەتەکانی وەک دڕندەکانی بەلجیکا لە کۆنگۆ لە سەردەمی فەرمانڕەوایی لیۆپۆلد دوودا.
- تاوانی کۆنگۆ (1909) و هەروەها تێوەگلانی لە دۆسیە تاوانکارییە ڕاستەقینەکانی جۆرج ئێداڵجی و ئۆسکار سلاتەر.
کۆنان دۆیل لە ساڵی 1885 هاوسەرگیری لەگەڵ لویسا هاوکینز کرد و دوو منداڵیان بوو بە ناوەکانی ماری و کینگسلی ساڵێک دوای مردنی لویسا لە ساڵی 1906 هاوسەرگیری لەگەڵ جین لێکیی کرد و لەگەڵی سێ منداڵی بوو، دێنیس و ئەدریان و جین. کۆنان دۆیل لە ساڵی 1902 دا کرایە سوارچاک بەهۆی کارەکەی لەگەڵ نەخۆشخانەیەکی مەیدانی لە بلۆمفۆنتین و ئەفریقای باشوور و خزمەتگوزارییەکانی دیکە لە سەردەمی جەنگی ئەفریقای باشوور ( بۆر ) کردبوونی.
کۆنان دۆیل گرنگترین هەوڵەکانی خۆی بۆ ئەوە سەیر کرد کە هەڵمەتێک بێت بۆ پشتگیری لە ڕۆحیەت، بابەتی ئایین و لێکۆڵینەوەی دەروونی لەسەر ئەو باوەڕەی کە ڕۆحی کۆچکردووەکان لە قیامەتدا بەردەوام بوونیان هەبووە و دەکرێت پەیوەندی بەو کەسانەوە بکرێت کە هێشتا دەژین. بەشی زۆری هەوڵ و قازانجی ئەدەبی خۆی لە کۆتاییەکانی ژیانیدا بەخشییە ئەم هەڵمەتە، سەرەتا بە (دۆزینەوەی نوێ 1918) و پەیامی ڤیتالی (1919).
پشتگیری ڕۆحپەرستان
ئەو پاشان گەشتە مێژووییەکانی خۆی بۆ پشتگیریکردنی کەیسی ڕۆح پەرستەکان تەرخان کرد ،وەک:
- سەرگەردانییەکانی ڕۆح پەرستێک 1921
- سەرکێشییەکانی ئەمریکییەکەی ئێمە 1923
- سەرکێشییەکانی دووەمین ئەمریکی ئێمە 1924
- زستانی ئەفریقایی ئێمە 1929
ئەو لەبارەی کێشەی ڕۆح پەرستەکانی دیکەشەوە قسەی کرد لە کەیسەکەی خۆیدا بەناوی (Spirit Photography (1922), Pheneas Speaks (1927)) پەرتوکێکی دوو بەرگی بەناوی (مێژووی ڕۆحگەرایی 1926)
کۆنان دۆیل بوو بە بەناوبانگترین پاڵپشتی ڕوحانی لە جیهاندا، بەڵام ڕووبەڕووی دژایەتییەکی بەرچاو بووەوە بەهۆی تاوانبارکردنی لەلایەن جادووگەر هاری هودینی و لە دیبەیتێکی ساڵی 1920 لەگەڵ جۆزیف مەککەیی مرۆڤپەروەر تەنانەت ڕۆحانییەکان لە ڕەخنە لە وتاری کۆنان دۆیل "بەڵگە بۆ فەیرەکان" کە لە گۆڤاری ستراند لە ساڵی 1921 دا بڵاوکراونەتەوە، هەروەها کتێبی دواتری هاتنی فەیرەکان (ڕۆحەکان) (1922) بەشداری کردووە و تێیدا پشتگیری بۆ ئەو بانگەشەیەی کردووە کە دوو کچی گەنج بە ناوەکانی ئێلسی ڕایت و فرانسیس گریفیت لە جنۆکە (ڕۆح) ڕاستییەکانن کە لە گوندی یۆرکشایر لە کۆتینگلی بینرابوون، وێنەیان گرتوون.
کۆنان دۆیل لە شاری ویندلشام لە ماڵەکەی دا لە شاری کراوبۆرۆ، سوسیکس لە 7ی تەمموزی 1930 و لە تەمەنی 71 ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد، لە پرسەکەیدا خانەوادەکەی و ئەندامانی کۆمەڵی ڕۆحی لەبری پرسەگێڕان بۆی، بەبۆنەی تێپەڕینی لە حیجاب ئاهەنگیان گێڕا. لە 13 ی تەمموزی 1930 دا هەزاران کەس هۆڵی ڕۆیاڵ ئەلبێرت هۆڵیان بۆ دانیشتنێکی گەورە پڕکرد لە لەندەن کە لە میانەیدا، ئیستێل ڕۆبێرتس( ڕوحانی مامناوەند)، بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە پەیوەندی بە بەڕێز ئارتورەوە کردووە.
کۆنان دویل لە ژیاننامەکەی خۆیدا بەناوی "یادگارییەکان و سەرکێشییەکان 1924" ئەوەی باسکردووە کە چ شتێک لە ژیانیدا زۆرترین جێی بایەخی بووە و هەروەها ئەو پەرتوکانەشی کە گرنگ بوون بۆی لە کتێبی" لەڕێگەی دەرگا جادوییەکەوە (1907)" ئاماژە پێداون.