ئومێد خۆشناو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-07-03-14:27:00 - کۆدی بابەت: 5732
ئومێد خۆشناو

ناوه‌ڕۆك

ئومێد خۆشناو کێیە؟

ناوی ئومێد عەبدولڕەحمانە و لە ساڵی 1977 له‌دایكبووه‌، ده‌رچووی په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ولێره‌ لە به‌شی ڕاگـه‌یـاندن، كـوڕی شه‌هید عەبدولڕەحمان ناسراو به‌ (حاجی)ـیە کە پێشمەرگەیەکی دیار بووە لە کاری پێشمەرگایەتی و ڕێکخراوەیی، پێشتر له‌ چه‌ند ڕاگه‌یاندن كاری كردووه‌ وه‌ك ‌(ڕادیۆی پێشكه‌وتن و زاگرۆس تیڤی)، هەروەها له‌ چه‌ندین به‌رنامه‌ی تەلەفزیۆن و ڕادیۆ و چەندین گۆڤار و ڕۆژنامە و ڕاپۆرت کاری کردووە و چاوپێکەوتنی بەردەوامی هەبووە، له‌ ساڵی 2009ـوە تاوەکو ئێستا سكرتێری یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانه‌، لەو ماوه‌یه‌ كه‌ وه‌ك سكرتێر ده‌ست به‌كار بووه‌ یه‌كێتی لاوان بوو بە ئەندامی یەکێتی لاوانی جیهان، ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیـە لە خولی چوارەم و پێنجەمی پەرلەمان و لە ساڵی ٢٠٢١ بە پارێزگاری نوێی شاری هەولێر دیاریکرا.

ناوی تەواو ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن
نازناو ئومێد خۆشناو
بەرواری لەدایکبوون ١/٦/١٩٧٧
شوێنی نیشتەجێبوون هەولێر - گەڕەکی سەفین
بڕوانامە

دیبلۆم - بەکالریۆس لە ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانی

ماستەر لە یاسای گشتی

پیشە سیاسەتمەدار - ڕۆژنامەوان - پارێزگار
حیزب پارتی دیموکراتی کوردستان

کاری سیاسی

- کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان

- ١٢ ساڵ کاری ڕۆژنامه‌وانی و بێژه‌ری سیاسی و ده‌نگ و باس و به‌رنامه‌ی سیاسی.

- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە خولی چوارەم و پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان.

- ئەندامییەتی لە لیژنەکانی دەستپاکی (نەزاهە) و کاروباری پەرلەمان و ناوچه‌کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.

- سکرتێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان.

- ئه‌ندامی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسان.

- ئه‌ندامی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌رسێ کۆنگره‌ی نه‌ته‌ویی لاوانی چوارپارچه‌، کۆنگره‌کانی(باکور، باشور، ڕۆژئاوا).

- ئه‌ندامی دوو کۆنگره‌ی لاوانی جیهانی.

- پارێزگاری شاری هەولێر.

به‌رهه‌می چاپکراو

- گه‌نج گۆمی سیاسی ده‌شله‌قێنێ.(کتێب)

- ئازادی ده‌ربڕینی بۆچوون له‌ ئامرازه‌کانی په‌یوه‌ندی ئه‌لیکترۆنی. (کتێب)

توێژینه‌وه‌ی زانستی

- کاریگه‌ری ڕاگه‌یاندنی لاوان له‌سه‌ر هزری نه‌ته‌وه‌یی.

- سنوری یاسایی ئازادی ڕاده‌ربڕین.

- قۆناغه‌کانی مێژووی ڕایگه‌یاندنی یه‌کێتی لاوان.


سەرچاوەکان



674 بینین