ناوهڕۆك
عەلی باپیر کێیە؟
عەلی باپیر وەتمان کەسێکی سیاسی هەرێمی کوردستانە و سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستانە لە سەرەتای دروستبوونیەوە، خاوەنی دەیان کتێبە و سەرقاڵی نووسینەوەی تەفسیرێکە بۆ قورئانی پیرۆز.
ناساندن
عهلی باپیر وهتمان ماماغا وهتمان وهتمان ئهحمهد حهمهداغا پیربوداغ میراودهل فهقێ ئهحمهدی دارهشمانه، لهلای باوکییەوە له عهشیرهتی میراودهلییه و دایكی باوکیشی له عهشیرهتی وهستا خاڵهیه، لە هاوینی ساڵی 1961ـی زایینی لە گوندی كەنجاڕەی سەر بەناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر لەدایكبووە، پێنج شەش ساڵی تەمەنی پێش چوونە قوتابخانەی لە گوندی كەنجاڕەو پاشان بەستەستێن گوزەراندووە.
لە ساڵی 1967دا چۆتە قوتابخانەی سەرەتایی سەنگەسەر و پۆلی یەكەمی بڕیووە، پاشان ماڵیان گواستوەتەوە لە بەستەستێنەوە بۆ گردی تلێ، پاشان بۆ شارۆچكەی ڕانیه، هەتا ساڵی (1973) پۆلی شەشەمی سەرەتایی تەواوكردووە و هەموو پۆلەكانی بە پلەی یەكەم بڕیووە.
لە ساڵی 1974دا هەر لە ڕانیە چووەتە پەیمانگای ئیسلامیی لە پۆلی یەكەم و بە پلەی یەكەم دەرچووە، ساڵی 1975یش بەهۆی ڕووخانی شۆڕشی ئەیلوولەوە ساڵێكی خوێندنی فەوتاوە و لە ساڵی 1976دا لە شاری سلێمانی چۆتە پۆلی دووەمی نێوەندی پەیمانگای ئیسلامیی و هەتا ساڵی 1980 لە سلێمانی خوێندوویەتی و پۆلی شەشەمی ئامادەیی ئیسلامیی تەواوكردوە، لە پۆلی شەشی پەیمانگای ئیسلامیی “ئامادەیی ئیسلامیی” كۆی گشتی نمرەكانی (90) بووە.
لە ساڵی (1980-1981)دا چۆتە كۆلێژی (فقە) لە شاری نەجەف، بە مەبەستی شارەزابوون لە فیكرو مەزهەبی شیعە.
لەگەڵ خوێندندا هاوینان لەگەڵ باوکی سەرگەرمی كاری جووتیاریی و كشتوكاڵ و كرێكاری بووە، له كۆتا قۆناغی ئامادهییشدا له ساڵی 1980دا لهبهركردنی قورئانی تهواوكردووە.
وازهێنان لە خوێندن
لە كۆتایی ساڵی (1981)دا، كە دەچێتەوە (نەجەف) بۆ درێژەدانی بە خوێندنی زانكۆ لە كۆلێژی (فقە) بۆ ساڵی دووەم، لەلایەن هاوەڵێكی هاوپۆلییەوە ئاگادار دەكرێتەوە، كە ڕژێمی بەعس بڕیاری دستگیركردنی داوە، بۆیە یەكسەر نەجەف و كۆلێژەكەی بەجێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە بۆ ڕانیە و پاش چەند ڕۆژێك خۆحەشاردان، بەرەو ئێران دەچێت، و بۆ ماوەی شەش مانگ لە كوردستانی ئێران دەمێنێتەوە لە حوجرە و قوتابخانەی (مامۆستا مەلا موحەممەدی عەزیزی بەردەڕەشیی) سەرگەرمی خوێندن دەبێ، لەو ماوەیەشدا خۆی فێری زمانی فارسی دەكات.
دوای شەش مانگ مانەوە لە كوردستانی ئێران، له ساڵی (1982)دا بـــــەرەو تـــــارانـی پایتــەختی ئــێران بـــەڕێدەكەوێت بۆ خوێندنی زانکۆ، بەڵام پاش شــــەش مانگ مــــانەوە، هـــەوڵـــەكانی بێهـــــوودە دەبـــــــــن و له ساڵی 1983دا دەگــەڕێتەوە كوردســـــتانی عێراق و كێشــــەی لەگەڵ ڕژێمی بە شێوەیەكی كاتی بۆ چارەســــەر دەكرێت و لە بهڕێوهبهرایهتیی ئەوقافی هەولێر تاقیکردنەوەیەکی پێشنوێژیی و وتاربێژی دەدات و سەرکەوتوو دەبێت، لە 14/5/1983 لە مزگەوتی (نەورەسی) لە (ڕانیە) دادەمەزرێت بە شێوەی (الإنتداب) لە جێی خزمەتی سەربازی، لە هەمان ساڵ یەکەمین کتێبی بەناوی پوختەیەك دەربارەی ئیسلام دەنووسێت و ساڵێک دواتر چاپ دەکرێت.
لە مانگی یەكی (1984)دا ژیانی هاوسەری پێكدێنێت لەگەڵ ڕوخسار ئیبراهیم ماماغادا.
خەباتی چەکداری و سیاسی
بەهۆی هەوڵەکانی ڕژێم بۆ دەستگیرکردنی سەرەنجام لەگەڵ پۆلێك لە هاوەڵانی بەرەو ناوچە سنوورییەكانی نێوان ئێران و عێراق دەڕۆن و سەرەتا بنكە و بارەگای هێزی حەمزە لە قەڵاتووكان دادەمەزرێنن و دواتریش ماڵەكانیان لەوێ نیشتەجێدەكەن.
لەماوەی نیشتەجێبوون و مانەوەیدا لە گوندی (قەڵاتووكان)ی بناری قەندیل كە نزیكەی ساڵێكی خایاندوە، وێڕای فەرماندەیێتی كردنی هێزی (حەمزە)، چەندان كارو چالاكیی دیكەشی هەبوون وەک ئەندامێتی شاندی دانووستان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و حیزبی سۆسیالیستی کوردستان، دواتریش بۆ ماوەی مانگێک لە زستانی ١٩٨٧ گەشتێک لەگەڵ پێشمەرگەکان دەکات و لە نامیلکەیەک باسکراوە بە ناوی (جەولەیەك بە قووڵایی خاكی نیشتیماندا).
لەو ماویەدا چەندین کاسێتی تەفسیری قورئان بڵاودەکاتەوە کە باس لە جیهاد و جەنگە لە پێناوی خودا، ساڵی ١٩٨٨ لەگەڵ هێرشی فراوانی بەعس ڕوودەکەنە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەتاوەکو ساڵی ١٩٩١.
لەو ماوەیەدا چەند نامیلکە و کتێبێک دەنوسێت وەک:
- دەرد و دەرمانی بزووتنەوەی ئیسلامی
- کوردستان بۆ وێران بوو، چۆن ئاوەدان دەکرێتەوە؟
- حوكمی گەڕانەوە ژێر نیری تاغووت
- ڕێبازی پێغەمبەر “صلی الله علیە وسلم” كامەیە؟!
- ڕێگای صاڵح بوون و بهرهو خواچوون
ساڵی ١٩٩١ لەگەڵ مەلا مەحموودی ئازادی و مەلا ئەبوبەکری سدیقی لەڕێی پاکستانەوە ڕێوڕەسمی حەج بەجێدەهێنێت و لەوێ بە چەند دیدارێک دەگات وەک شاندی بزووتنەوەی ئیسلامی.
لە هەمان ساڵ لە پیشاوەری شاری پاکستانیش سیمینارێک بە عەرەبی پێشکەش دەکات لەبارەی کێشەی کورد و لە گۆڤاری موڕابیتون بڵاودەکرێتەوە بە ناوی "القضیة الكوردیة: جذورها وكیفیة معالجتها".
لە ساڵی ١٩٩٢ لە کۆنگرەی بزووتنەوەدا دەبێتە دەنگی یەکەم و ئەرکی دروستکردنی مەکتەبی ڕێکخستنی پێدەسپێردرێت، لە كۆتایی ساڵی ١٩٩٢ و لە سەرەتای ١٩٩٣دا دووهمین هاوسەرگیریی دەكات لەگـــەڵ (شـــوكریە ئەحمـــەد عەبدوڵڵا)دا، ههردوو هاوســـهریشی لهخانوویهكدا دهبن لهگوندی سهرئهشكهوتان،لە هەمان ساڵدا لهگوندی (سهر ئهشكــهوتان) زنجــیره دهرسی ڕوونكــردنهوهی عهقیدهی طهحاویی، له (22) ئەڵقهدا دهڵێتهوه، و دواتر له ســـاڵی (2015)دا لهدوو توێــی كتێبێكداو بهههمان ناوونیشان چاپ دهكرێ.
هەر لەو ساڵانی نەوەدەکان چــــەند كتێب و نــامیلكەیەكیش دەنووســـــێ و چاپ و بڵاودەكرێنــــەوە، وەك: (بزووتنـــــەوەی ئیسلامیی لە دووڕییانی مان و نەماندا)، (بزووتنەوەی ئیسلامــــیی و ئاســـۆیەكی گەشو ڕوون)، (پڕۆژەی بەرنـــــامەی فیكریی كاری ئیسلامیی)، (مســـوڵمانی كامــــڵ، بەشـــــی یەكەم: بیـــروبڕوای مسوڵمان)، (مسوڵمانی كامــــڵ، بەشی دووەم: خواپەرستیی مسوڵمان)، (چەند رێنماییەك بــــــــۆ ئیـســـــــــلامــــییەكانی كوردستان)، (ئیسلام و كێشە هەنووكەییەكان)، (زانایانی ئیسلام كێنو چۆنن؟).
لە 5/11/1996دا، هاوسەری یەكەمی (ڕوخسار إبراهیم) له یەكێك له خەستەخانەكانی (تاران)دا كۆچی دوایی دەكات.
کۆمەڵی ئیسلامی
لە رۆژی (31/5/2001)دا زۆربەی زۆری سەركردایەتی تازە و پێشمەرگە و ئەندام و كادیرانی بزووتنەوەكە، بە ناوی (كۆمەڵی ئیسلامیی لە كوردستانی عێراق) و وەك درێژەپێدەری كار و خەباتی بزووتنەوە پێشووەكان ڕادەگەیەنن، و ئەویش بە كۆی دەنگی سەركردایەتی تازەی دەرچووی كۆنگرە بە ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی هەڵدەبژێررێ.
مووشهكبارانكرانی بنكه و بارهگاكانی كۆمهڵی ئیسلامیی لهلایهن ئهمهریكاوه
لە شهوی: 20 /21ی 3ی (2003)دا بنكەو بارەگاكانی كۆمەڵ لە شارەزوور و هەورامان لەلایەن ئەمریكاوە مووشەكباران دەكرێن و، لە ئاكامدا نزیکەی (100) كەسێكیان لە ئەندام و كادیر و پێشمەرگە لێ دەکوژرێن و بریندار دەبن، سەرەنجام بەپێی ڕێككەوتنێك لەگەڵ یەكیەتیدا، بنكە و بارەگاكانیان دەگوازنەوە بۆ ناوچەی پشدەر.
دەستگیرکردنی لەلایەن ئەمریکاوە
لە ڕۆژی 10/7/2003دا و لەكاتێكدا كە بەڕێوەدەبن بۆ دیدار لەگەڵ چەند بەرپرسێكی ئەمریكاییدا لە هوتێل عەشتار، لە ڕێی دووكان لە نزیك گوندی قەمچووغە دەكەوێتە بۆسەی ئەمریكاییەكانەوە، خۆی و سێ ئەندامی سەركردایەتیی (دارا محمد أمین، توفیق كریم، عبدالرحمن سان)، وێڕای (10) كەسی دیكە لە پاسەوان و شۆفێر و (إبراهیم)ی برای دەستگیر دەكرێن و بە سێ كۆپتەر سەرەتا بۆ موصڵ و، پاشان بۆ فڕۆكەخانەی بەغداد دەبرێن.
عەلی باپیر (22) مانگ و هاوەڵهكانیشی لە چەند ڕۆژ و چەند هەفتەیەكەوە هەتا یازدە (11) مانگ لە زینداندا دەمێننەوە، لە كتێبی (ئەشكەنجەو زیندان)دا بەدرێژیی باسی سەرگوزەشتەی ئەو گیران و زیندانیی كرانەی كردووە، لە زیندانی (كرۆپەر)ی ئەمریكادا كتێبی (الإسلام كما یتجلی في كتاب الله) دەنوسێت و سەرچاوەکەی لە قورئانەوە وەرگرتووە له ههشت بهرگ و (3420) لاپهڕهدا چاپ كراوه، لەو ماوەیەدا لەلایەن خەڵکەوە خۆپیشاندانێکی جەماوەری سازکرا بۆ ئازادکردنی، لە پاش گوزەراندنی (659) رۆژ، سەرەنجام ڕۆژی پێنج شەممە 28/4/2005 ئازاد دەکرێت و لەلایەن خەڵکێکی زۆرەوە پێشوازی لێدەكرێ.
دەستپێکردنەوە بە کاری سیاسی
- لـــە 12/11/2005 داو لە یەكـــەمین كۆنگــرەی كۆمـــەڵی ئیســلامییدا بەیەكدەنگیی ئەندامانی كۆنگرە بە ئەمیری كۆمەڵ هەڵبژێردرایەوە.
- له 7/3/2010دا كاندیدی كۆمهڵی ئیسلامیی دهبێ و، لهسهر بازنهی پارێزگای ههولێر بۆ ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێڕاق و، یهكهمی سهرجهم لیستهكان دهبێ و، زیاتر لهشهست ههزار (60،000) دهنگ دێنێ.
- له 15/7/2010دا كۆنگرهی دووهمی كۆمهڵی ئیسلامیی دهبهسترێ و بۆ جاری دووهم ههڵی دهبژێرنهوه وەک ئەمیری کۆمەڵ.
- له 30-31/5 و 1/6/2015دا كۆنگرهی سێیهمی كۆمهڵی ئیسلامیی له ههولێر بهستراو و بۆ جاری سێیهم به ئهمیری كۆمهڵ ههڵبژێردرایهوه.
- له (10/4/2016)دا دیبهیتی ساڵ (دیموكڕاسیی و سیکولاریزم له ئهزموونی كوردستاندا) لهنێوان ئەو و مهلا بهختیار لێپرسراوی دهستهی كارگێڕیی مهكتهبی سیاسیی یهكێتی نیشتیمانییدا بهڕێوهچوو، له هۆڵی تهوار له شاری سلێمانیی، بهسهرپهرشتیی خانهی زانسته مرۆییهكانی پاریس.
پەیوەندی لەگەڵ ڕیفراندۆم
ڕۆژی 17/7/2017 بۆ یهكهمجــار له فهیســبووكهكهی خــۆیدا لهژێــر ناوونیشــانی: (ڕیفراندۆم ههقه، بهڵام با بهشێوازێكی ههقیش جێبهجێ بكرێ)دا لهبارهی گشتپرسییهوه بڵاوكردهوه و ڕازی بوونی خۆی بۆ دەنگی بەڵێ ڕاگەیاند، هەرچەند دوای تێکچوونی دۆخی کوردستان لەدوای ڕیفراندۆم بانگەشەی ئەوەی کرد کە کارێکی هەڵە بووە و هەرچەندە دەنگی بۆ بەڵێ بەڵام بە هەڵەی زانیوە لەم کاتەدا.
کۆنگرەی چوار
لە کۆنگرەی چوارەمی حیزب بە سەرۆکی حیزب هەڵبژێردرایەوە و لەسەر داوای ئەو ناوی کۆمەڵی ئیسلامی گۆڕا بۆ کۆمەڵی دادگەری کوردستان.