ناوهڕۆك
وەلا موشیر
وەلاء موشیر ئەحمەد، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری 'ڕێکخراوی جیهانێکی باشتر'ـە بۆ پێشخستنی کۆمەڵگە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، وەلاء لە ساڵی ١٩٩١ لە دهۆک لەدایکبووە، بڕوانامەی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە زانکۆی دهۆک بەدەستهێناوە و هەر لە تەمەنێکی زووەوە ویستوویەتی خۆبەخشانە یارمەتی کۆمەڵگەکەی بدات، وەلاء هەر لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ەوە دەچێتە پاڵ هەوڵە مرۆییەکان بۆ بەدەمەوەهاتنی ئەو بارە لەناکاوەی دوای شەڕی داعش بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکان. ئەمەش وا لە وەلاء دەکات کە ویستی کاری پشتگیری مرۆیی لە بازنەیەکی فراوانتر بکات لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە دامەزراندنی ڕێکخراوی 'جیهانێکی باشتر' لەگەڵ کۆمەڵێک ئافرەتی دیکە.
ڕێکخراوەکەی
ئەم ڕێکخراوە دەسپێشخەریەکە بۆ تیشک خستنەسەر بەهێزکردنی لاوان و لەلایەن لاوانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و هانی ئافرەتە گەنجەکان دەدات، بەتایبەتی ئاوارەکان بە دۆزینەوەی بەهرەکانیان، بۆ چاککردنی تەندروستی دەروونیان و پێشخستن و پراکتیزەکردنی تواناکانیان، وە بواریان هەیە بۆ دیزاینکردن و جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکانی کۆمەڵگە بۆ ئەوەی ببن بە بەشێک لە گۆڕانکاری ئەرێنی. وەلاء لەلایەن هاوپەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ شارستانێتی (UNAOC) بە نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق هەڵبژێردرا بۆ بەشداریکردن لە پرۆگرامی هاوڕێیەتی لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیای ٢٠١٨ کە زانیاریەکانی بەهێزتر کرد و تۆڕی پەیوەندیەکانی پتەوتر کرد و بۆ ئەوەی بە تەنها لە هەوڵە ناوخۆییەکان بەشدار نەبێت و بەڵکوو لە هەوڵە نێودەوڵەتیەکانیش بەشدار بێت.
وەلاء لە ئایاری ٢٠١٨ لەلایەن ڕێکخراوی تۆڕی زانکۆی دهۆک خەڵات کرا وەک یەکێک لە قوتابیە دەرچووە کاریگەرییەکانی زانکۆی دهۆک.