ناوهڕۆك
سوپای عێراق
هێزە چەکدارەکانی عێراق یاخود سوپای عێراق (بە عەرەبی: القوات المسلحة العراقية، بە ئینگلیزی: Iraqi Armed Forces)، ناوێکی فەرمییە بۆ هێزە چەکدارەکانی کۆماری عێراقی فیدراڵ، بەسەر پێنج لقی سەرەکیدا دابەش دەبن کە بریتین لە: هێزی زەمینی، هێزی ئاسمانی، هێزی دەریایی، فڕۆکەی سوپا، بەرگری ئاسمانی، لەگەڵ چەندین یەکەی دیکە. سەرچاوەکانی پڕچەککردنی سوپای عێراق جیاوازن و ئەمریکا و ڕووسیا و چین، لە گرنگترین دابینکەرانی چەکی وڵاتەکەن.
سەرجەمی لقەکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەژێر دەسەڵاتی وەزارەتی بەرگری عێراقدان و لەلایەن وەزیری بەرگرییەوە ئاڕاستە دەکرێن، بەڵام هەریەک لە دەزگای دژەتیرۆر و حەشدی شەعبی ڕاستەوخۆ دەگەڕێنەوە بۆ سەرۆکایەتی وەزیران، کە سەرکردەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقە. سەرکۆماریش هەڵدەستێت بە ئاڕاستەکردنی کردە بەخێرهاتن و نمایشەکان.
مێژوو
مێژووی سەربازی لە عێراقدا دێرینە، لەو خاکەی کە ئێستا عێراقە یەکەمین سوپا لە سەدەی نۆیەمی پێش زایین دەرکەوتووە، سوپای ئێستای عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٢١ کە لەژێر دەسەڵاتی شانشینی عێراق و شا فەیسەڵی یەکەم دروست کرا، ئەوکات یەکەمین یەکەکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە سەردەمی داگیرکاری بەریتانی دروست کرا و وەزارەتی بەرگری عێراقیش بە سەرۆکایەتی سەردار جەعفەر عەسکەری دروست کرا، کە هەستا بە وەرگرتنی کەسانی خۆبەخشی عێراقی و بەتالیۆنی ئیمام موسای کازم دروست کرا، فەرماندەیی هێزە چەکدارەکان بارەگای خۆی لە بەغدا پێکهێنا و یەکەم لەشکری پیادەیشی لە دیوانییە دروست کرد و دووەمیشی لە شاری کەرکووک جێگیر کرد، دواتر لە ساڵی ١٩٣١ هێزی ئاسمانی سوپا و ساڵی ١٩٣٧ـیش هێزی دەریایی سوپا دروست کران، سوپای عێراق یەکەمین جەنگی خۆی دژی دەسەڵاتدارانی داگیرکەری بەریتانیا کرد لە ساڵی ١٩٤١، دوای ئەویش چەند کودەتا و شەڕێکی دیکە دروست بوون.
لەگەڵ ڕووخانی شانشینی عێراق و دواتریش، سوپای عێراق بۆ چەندین کردەی کودەتا و کاری دیکە بەکارهێنران، لە سەردەمی حوکمڕانی حیزبی بەعسیش بەشێکی زۆری سوپاکە بوونە بەعسی و مۆرکی حیزبی بە سوپاوە لکێنرا، لە کۆتاییەکانی جەنگی عێراق و ئێران ژمارەی سەربازانی سوپای عێراق گەیشتە ١ ملیۆن کەس، لە ساڵی ١٩٩٠ـیش پلەی چوارەمی سوپاکانی جیهانی گرت لە ڕووی زۆریی ژمارەی سەربازەوە.
دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە لە ساڵی ٢٠٠٣، بڕیاردەری مەدەنی ئەوکات پۆل بریمەر بڕیارێکی دەرکرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی سوپای عێراق و دووبارە دامەزراندنەوە و پڕچەککردنی. دواتریش چەندین قۆناغی دیکەی بڕی لە جەنگی دژی تیرۆر و دواتریش لە ٢٠١٣ - ٢٠١٤ جەنگی داعش دروست بوو و سوپای عێراق لە زۆرینەی وڵاتانەوە هاوکاری دەکرا.
بەپێی دامەزراوەی گڵۆباڵ پاوەر، سوپای عێراق لە ساڵی ٢٠٢١ پلەی ٥٧ـەمین سوپای جیهانی گرتووە.
سەربازی کردن
لە شانشینی عێراق تا کودەتای ساڵی ١٩٦٣ چوونە پاڵ سوپا خۆبەخشانە بوو، بەڵام دوای کودەتای ساڵی ١٩٦٣، چوونە نێو سوپا بوو بە ناچاری و دوای داگیرکردنی عێراق دووبارە سیستمی خۆویستانە گەڕایەوە و سەربازی بە ناچاری کۆتایی هات.
هێزی زەمینی
مێژوو
هێزی زەمینی عێراق گرنگترین و گەورەترین پێکهاتەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری عێراقە و لە ساڵی ١٩٢١ پێکهێنراوە و یەکەمین بەتالیۆنیشی بە ناوی ئیمام موسای کازم دامەزراوە، هێزی زەمینی عێراق لە جەنگەکانی ساڵی ١٩٤١ و جەنگی فەڵەستین لە ١٩٤٨ و جەنگی ١٩٦٧ بەشداری کردووە و ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە پاراستنی دیمەشق لە کەوتن، هەروەها بەشداری لە جەنگی عێراق و ئێران و داگیرکردنی کوەیت و جەنگی کەنداودا کردووە.
هێز
سوپای عێراق لە ١٤ لەشکر پێکدێت و هەموویان لەشکری پیادەن، جگە لە لەشکری نۆیەم کە لەشکری پیادەی گوێزەرەوەیە (میکانیک)، لەشکری یەکەم لە ٤ تیپ پێکدێت کە کۆی گشتییان ١٤,٠٠٠ سەربازن.
دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە، سوپای عێراق لە مانگی ئایاری ٢٠٠٥دا دووبارە پڕچەک کرایەوە و هەنگاریا ڕازی بوو بە پێدانی تانکی (تی-٧٢ ئێس)ـی بە بڕی ٤,٥ ملیۆن دۆلاری ڕەمزی. هەروەها عێراق بڕێکی زۆر ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی لە پۆڵەندا کڕی و ١٠,٠٠٠ ئۆتۆمبێلی هامڤی گولـلەنبڕی کڕی بۆ بەکارهێنانیان لەلایەن سوپا و پۆلیسی فیدراڵییەوە.
هێزی زەمینی عێراق خاوەنی ٥٠٠ تانکی جەنگییە کە بە بەهای ٢,٢ ملیار دۆلار لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای کڕیووە. هەروەها عێراق و ڕووسیا لەسەر کڕینی چەندین چەکی گراد و هاوەن و دژەتانک ڕێک کەوتوون.
سوپاکە خاوەنی ١٦٥,٠٠٠ سەربازی چالاک و ٣ ملیۆن سەربازی یەدەگە و کۆی گشتی سەربازەکانی ٤,٨٠٠,٠٠٠ کەسن.
تانکەکان
- T-55
- T-72
- M1 Abrams
- Type 59
- T-90
- Lion of Babylon
- M-88 Hercules
- BREM-1
- VT-55A
زرێپۆش
- Bmp-1
- Bmp-2
- Bmp-3
- BTR-D
- BTR-80
- BTR-90
- EE-9 Cascavel
- M1117 Guardian
- M113
- MT-LB
- BRDM-2
- Otokar Akrep
- HMMWV
- ATF Dingo
- Mohafiz
- Ain Jaria
- Shorland APV
- Cougar
- Panhard
- Panhard M3
- Caiman
- FV103 Spartan
تۆپهاوێژ
- M109
- M198
- TOS-1
- Type 63
چەکەکان |
Beretta M9 |
AK 47 - Ak 12 |
Glock |
AKM |
S&T Motiv K2C |
M249 machine gun |
PK machine gun |
M240 machine gun |
M2 Browning |
DShK |
Dragunov |
S&T Motiv K14 |
M24 SWS |
Orsis T-5000 |
Mk 14 Enhanced Battle Rifle |
Barrett M82 |
M203 grenade launcher |
RPG-7 |
AT4 |
Mk 19 grenade launcher |
Daewoo Precision Industries K4 |
نیشانە
پلەکانی هێزی زەمینی
فەرماندەکان
جێدار | جێداری یەکەم | پێشەنگ | پێشڕەو | پێشکار | سەرهەنگ | سەرتیپ | سالار | سەردار | سەرداری یەکەم | شکۆدار (ئێستا نەماوە) |
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
سەرباز
سەرباز | سەربازی یەکەم | جێگری پۆلەوان | پۆلەوان | سەرۆک پۆلەوان |
---|---|---|---|---|
نییەتی |
|
|
|
|
هێزی ئاسمانی عێراق
مێژوو
هێزی ئاسمانی عێراق لقی ئاسمانی هێزە چەکدارەکانی عێراقە کە بەرپرسی پاراستنی ئاسمانی عێراق و کۆنتڕۆڵکردنی سنوورە نێودەوڵەتییەکان و موڵکی نیشتیمانی و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییە، مێژووی سەرهەڵدانی هێزی ئاسمانی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٢ـی نیسانی ١٩٣١ کە عێراق لەژێر داگیرکاری بەریتانیادا بوو. ئەم هێزەی سوپا کاتێک دامەزرا کە کۆمەڵێک فڕۆکەوانی عێراقی لە ڕاهێنانی فڕۆکەوانی بە فڕۆکەی دروستکراوی بەریتانی لە بەریتانیا گەڕانەوە بۆ فڕۆکەخانەی وەشاش، ئەمەش لە ٢٢ـی نیسانی ١٩٣١ کە دواتر کرا بە ڕۆژی هێزی ئاسمانی عێراق.
گەشەی هێزی ئاسمانی لە ساڵی ١٩٥٨دا لەگەڵ پەیوەندییە سیاسییەکاندا گۆڕا کاتێک پاشایەتی لە عێراقدا هەڵوەشایەوە و حکوومەتی نوێی عێراق دەستی کرد بە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ یەکێتیی سۆڤیەت و پەیوەندی لەگەڵ ڕۆژئاوادا تێکدا، لە پەنجا و شەستەکان عێراق زیاتر فڕۆکەی سۆڤیەتی و فەڕەنسی بەکاردەهێنا، کاتێک سەدام حسێن لە ساڵی ١٩٧٩ هاتە سەر دەسەڵات، هێزی ئاسمانی زۆر بەخێرایی گەشەی کرد و عێراق ژمارەیەک فڕۆکەی فەڕەنسی کڕی.
هێزی ئاسمانی عێراق دوای جەنگی ئێران و عێراق گەیشتە لوتکە و لە ساڵی ١٩٨٨ نزیکەی ١٠٥٠ فڕۆکەی هەبوو کە بەوەش بوو بە یەکێک لە گەورەترین هێزە ئاسمانییەکانی ناوچەکە، بەڵام زۆری نەبرد و نزیکەی ٥٠٠ فڕۆکەی لە جەنگی کەنداو وێران کران، یان نێردرانە ئێران بۆ ئەوەی لە مووشەکبارانی ئەمریکا بپارێزرێن، دواتریش بەهۆی قەدەغەی فڕینەوە ڕێگری لە فڕینیان کرا. دوای جەنگەکەش ئێران فڕۆکەکانی نەگەڕاندەوە بۆ عێراق و وەک قەرەبووی جەنگی هەشت ساڵە لەلای خۆی فڕۆکەکانی هێشتەوە کە نزیکەی ١٦٠ فڕۆکە دەبوون. دواتریش زۆرینەی ئەوەی مابوویەوە لە مووشەکبارانی ٢٠٠٣ لەناوبران.
هێز
هێزی ئاسمانی عێراق ناسناوی "هەڵۆی ئاسمان"ـە و عێراق خاوەنی زیاتر لە ٣٤٨ فڕۆکە و ٥٠٠٠ سەربازە.
فڕۆکەکان
هێرشبەر |
Su-25, Aero L-159 Alca, KAI T-50, CH-4B, L-39 Albatros |
F-16 Fighting Falcon |
|
هەلی کۆپتەر |
Mil Mi-17, Bell 412, Bell 212, Mil Mi-8 |
هەلی کۆپتەری هێرشبەر |
Bell OH-58 Kiowa, Mil Mi-24, Mil Mi-28, Aérospatiale Gazelle |
چاودێری |
CH 2000, Ce 208 ISR, KA 350 ISR, ScanEagle, Raven RQ-11B |
ڕاهێنان |
Cessna 172, Cessna 208, T-6A, Utva Lasta 95, Boeing 727, An-26 |
گواستنەوە |
C-130 Hercules, C-130J, An-32B, KA 350ER |
نیشانە
پلەی سەربازی ئاسمانی
جێدار | جێداری یەکەم | پێشەنگ | پێشڕەو | پێشکار | سەرهەنگ | سەرتیپ | سالار | سەردار | سەرداری یەکەم |
لە هێزی ئاسمانی عێراقدا پلەی سەرباز بوونی نییە. |
هێزی دەریایی
هێزی دەریایی یەکێکە لە هێزەکانی سوپای عێراق و لە ١٩٣٧/٨/١٢ دامەزراوە، سەرەتا بە چوار بەلەم دەستی پێ کردووە و دواتر لە شەستەکانی سەدەی بیست لەگەڵ گەیشتنی بەلەمی تۆرپێدۆ پەرەی سەندووە.
هێزی دەریایی عێراق لە کاتی جەنگی ئێران و عێراقدا گەیشتە لوتکە و خاوەنی ٥,٠٠٠ سەرباز بوو، بارەگای سەرەکی هێزەکە لە بەسڕەیە و یەکەمین کەشتیگەلی لە بنکەی ئوم قەسڕ دروست بووە کە لە هەشت بەلەمی مووشەکدار پێک هاتووە لە جۆری ئۆسا کە عێراق لە یەکێتیی سۆڤیەت وەریگرتبوو، ئەرکی سەرەکی هێزەکە پاراستنی ئاوی کەناراوەکان و وەستاندنی قاچاخی مرۆڤ و نەوت و چەک و پاراستنی سەکۆ نەوتییەکانی وڵاتە، سەرەتا ناوی هێزی بەرگریی کەناراوی عێراق بوو بەڵام لە ٢٠٠٥/٥/١٢ ناوی گۆڕا بۆ هێزی دەریایی عێراق و بەرگری کەناراوەکان.
هێز
لە ساڵی ٢٠١١ ژمارەی سەربازانی هێزەکە ٥,٠٠٠ کەس بووە کە لە پێنج یەکەی دەریایی جیاکراونەتەوە.
ناو |
ژمارە |
کەشتی پارێزەر (Frigate) |
٢ |
کەشتی نۆبەدار (Patrol boat) |
٢٥ |
کەشتی پشتیوانی |
٢ |
بەلەمی بچووک |
زیاتر لە ٣٤ |
هێرشبەری خێرا (FAC) |
٢٠ |
نیشانە
پلەی سەربازی
فەرماندەکان
پلەکانی ناتۆ \OF-1 |
OF-2 |
OF-3 |
OF-4 |
OF-5 |
OF-6 |
OF-7 |
OF-8 |
OF-9 |
|
سەرباز
QR-1 |
QR-2 |
QR-5 |
QR-6 |
QR-7 |
سەرباز |
سەربازی یەکەم |
جێگری پۆلەوان |
پۆلەوان |
سەرۆک پۆلەوان |
هێزی بەرگری ئاسمانی
یەکێک لە پێکهاتەکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ساڵی ١٩٩٣ دامەزراوە، لە ساڵی ٢٠٠٣ هەڵوەشاوەتەوە و دووبارە لە ساڵی ٢٠١١ دروست کراوەتەوە، ئەرکی پاراستنی ئاسمانی عێراق و ئامانج و پێگە گرنگەکانیەتی، لەگەڵ ڕێگەدان بە فڕۆکە بۆ تێپەڕاندنی ئاسمانی ئەو وڵاتە، ئەو هێزە پاش هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ڕیاکتەری ناوکی عێراق دامەزرا.
لە ساڵانی هەشتاکاندا، بەرگری ئاسمانی عێراق خاوەنی جۆرەها مووشەکی دژەفڕۆکەی سەر زەوی بوو، وەک سام (٢ و ٣ و ٦ و ٨ و ٩ و ١٣)ـی ڕووسی و ڕۆلاندی فەڕەنسی. دواتریش لیژنەی پیشەسازیی سەربازیی عێراق توانی مووشەکێکی دژەفڕۆکە بەناوی فاو دروست بکات.
لە جەنگی کەنداودا هێزی هاوپەیمانان توانییان بنکەکانی بەرگری ئاسمانی لەناوببەن و بەمەش بە ئاسانی لە ئاسمانی عێراقدا هاتووچۆیان دەکرد.
هێز
هێزەکە خاوەنی ٤٠١٤ سەربازە.
نیشانە
هێزی فڕۆکەی سوپا
یەکێکە لە پێکهاتەکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق و لە ساڵی ١٩٨٠ دامەزراوە، ئەرکی بەڕێوەبردن و فەرماندەیی هەلیکۆپتەرەکانی عێراقە و بە تەواوی جیاوازە لە هێزی ئاسمانی عێراق، لە زۆربەی شەڕەکانی سوپای عێراق ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە، وەک جەنگی عێراق و ئێران و داگیرکردنی کوەیت، جگە لە ڕۆڵی خۆی لە جەنگی عێراق دژی تیرۆر و پشتیوانی لە کەرتی زەمینی، لەگەڵ دروستکردنی پارێزەرێکی ئاسمانی لە شەڕەکاندا و ئامانجگرتنی جووڵەی تیرۆرستان.
هێز
پێشتر لە جەنگی ئـێران و عێراق خاوەنی ٩٠٠ هەلیکۆپتەر بوو، لە ئێستادا خاوەنی ١٧٥ هەلیکۆپتەرە کە ١٥ـیان هێرشبەرن.
Bell 206 |
١٠ |
Bell 407 |
٢٧ |
Bell OH-58 Kiowa |
٨ |
Eurocopter EC 635 |
٢٤ |
Bell UH-1 Iroquois |
١٥ |
Mil mi 8 |
نەزانراو |
Mil mi 17 |
٢٢ |
Mil mi 24 |
١٥ |
Mil mi 35 |
١٨ |
Mil mi 28 |
١٤ |
نیشانە
پلەکان
فەرماندەکان
جێدار | جێداری یەکەم | پێشەنگ | پێشڕەو | پێشکار | سەرهەنگ | سەرتیپ | سالار | سەردار | سەرداری یەکەم |
سەرباز
سەرباز |
سەربازی یەکەم |
جێگری پۆلەوان |
پۆلەوان |
سەرۆک پۆلەوان |
هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان
هێزە تایبەتەکانی عێراق یان هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان یاخود ئەوەی بە دژەتیرۆر دەناسرێت، یەکەی هێزە تایبەتەکانی عێراقن کە لە دوای داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە دامەزراوە و بووەتە بەشێک لە نووسینگەی بەگژداچوونەوەی تیرۆری عێراق، هێزە تایبەتەکانی عێراق لە چەندین شەڕدا بەشدارییان کردووە، لەوانە ئۆپەراسیۆنی دژەتیرۆر بۆ ڕزگارکردنی ئەو شارانەی لەلایەن داعشەوە داگیرکراون، لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣دا لەسەر داوای ئەنجوومەنی بڕیاردانی عێراق لە بنکەی (جرف الصخر) بە ناوی بەتالیۆنی بەغداد بە سەرۆکایەتی فازیل بەرواری دامەزرا.
دواتر ناوەکەی گۆڕا بۆ کەرتی ٣٦ـی کۆماندۆ، دواتر لە ٢٠٠٥/١٢/٢٢ ناوەکەی گۆڕا بۆ هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی عێراق.
ئەم هێزە لەلایەن هەریەک لە ئوردن و ئەمریکا و ئوستوڕالیا و ئەڵمانیاوە ڕاهێنانیان پێ دەکرێت و لە ساڵی ٢٠٢١ پلەی ١٢ـیەمینی جیهانی گرتووە. دیارترین سەرکردەی ئەم هێزەش سەرداری یەکەم (عەبدولوەهاب ساعدی)ـیە کە لە جەنگی دژی داعش ڕۆڵێکی کاریگەری بینی و سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەست دەهێنا.
هێز
هێزەکە لە ٥٠,٠٠٠ سەرباز پێک دێت و بنکەی سەرەکی لە بەغدادە، ناسناوەکەی (IOSF) و لەسەر جلوبەرگیان نیشانەی (ICTB) هەیە، هەریەک لە چەکەکانی کڵاشینکۆف و ئێم فۆڕ چەکی سەرەکی هێزەکەن.
نیشانە
لەشکری کاردانەوەی خێرا
لەشکری یاخود بەشی کاردانەوەی خێرا یەکێکە لە یەکەم تیمە سەربازییەکانی عێراق کە لە ساڵی ١٩٤٢ دامەزراوە و لە چوار لیوا پێکهاتووە، بەشەکە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بەشداری لە چەندین شەڕدا کردووە کە سوپای عێراق بەشداری کردووە، بەشەکە چەند جارێک هەڵوەشاوەتەوە و دووبارە لە ٢٠٠٥ دروست کراوەتەوە.
نیشانە