ناوهڕۆك
ناساندن
ئاوات جەناب نوری ساڵح لە ساڵی ١٩٥٨ لەدایکبووە، خێزاندارە و خاوەنی ٣ منداڵە، لە ١٠ـی تەمووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو بە وەزیری دارایی و ئابووری. ئاوات هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە یاسا، دانیشتووی شاری سلێمانییە، لە ساڵانی ١٩٩٨ تا ١٩٩٩ بریکاری وەزیری گواستنەوەی هەرێم بووە. لە ساڵانی ١٩٩٣ و ١٩٩٥ دوو جار کراوەتە بەڕێوەبەری قەزای ناوەندی سلێمانی. جگە لە زمانی دایک شارەزایی لە زمانی عەرەبیش دەزانێت.
قۆناغەکانی کار و بەرپرسیاریەتی
- بریکاری وەزیری گواستنەوە لە ساڵی 1998 بۆ ساڵی 1999.
- لێپرسراوی لیژنەی باڵای سووتەمەنی پارێزگای سلێمانی.
- دوو جار قائمەقامی قەزای ناوەندی سلێمانی (جاری یەکەم لە ساڵی 1993 و جاری دووەم لە ساڵی 1995).
سەرچاوەکان
171 بینین