ناوهڕۆك
ناساندن
بێگەرد تاڵەبانی (بە ئینگلیزی: begard talabani) ناوی تەواوی بێگەرد دڵشاد شکراللە تاڵەبانی لە ساڵی ١٩٧٨ لەدایکبووە. لە ١٠ـی تەمووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووەتە وەزیری کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو. بێگەرد بەرلەوەی ببێتە وەزیر، لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بوو لە ساڵی ٢٠١٧، ھەروەھا لەھەمان خولدا لەماوەی ٢٠١٣-٢٠١٧ ئەندام پەرلەمان و سەرۆکی فریاکسیۆنی یەکێتی بووە. بێگەرد بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ھەیە لە بایۆلۆجی.
قۆناغەکانی کارو بەرپرسیاریەتی
- سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە خولی پێنجەمی پەرلەمان لە ساڵی (2017).
- لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە ساڵی (2013- 2017).
- بەرپرسی مەکتەبی چاودێری و بەدواداچوونی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (2011-2013).
زمان
سەرچاوەکان
275 بینین