ئۆپەراسیۆنی سەڵاحەدین

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-06-28-19:26:00 - کۆدی بابەت: 9210
ئۆپەراسیۆنی سەڵاحەدین

ناوه‌ڕۆك

جەنگی ناوخۆی عێراق

دووەمین جەنگی ناوخۆی عێراق یان جەنگی دژی داعش (بە عەرەبی: الحرب الأهلية العراقية الثانية، بە ئینگلیزی: War in Iraq)، جەنگێکی چەکدارییە کە لە ساڵی ٢٠١٤ لە عێراق لە شێوەی یاخیبوون دەستی پێکرد. دوای ئەوەی شارەکانی مووسڵ و فەلووجە و کۆمەڵێکی زۆر ناوچەی سەرەکی عێراق داگیرکران و ئەبووبەکر بەغدادی خەلافەتی ئیسلامی ڕاگەیاند، بەخێرایی ڕووداوەکان بەرەو جەنگێکی سەربازی ماوەدرێژ درێژەیان کێشا.

ئەم جەنگە بووە هۆی دروستبوونی حەشدی شەعبی لەلایەن سەروەزیرانی عێراق نووری مالیکی، دوای ئەوەش دەسەڵاتەکانی درا بە حەیدەر عەبادی سەروەزیرانی نوێ، دوای هێرشی داعش بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان پێشمەرگە و سوپای عێراق و وڵاتانی نێودەوڵەتی چوونە نێو جەنگ دژی تیرۆر و چەندین ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی نێودەوڵەتی دژی ڕێکخراوەکە ئەنجام دران، لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ جەنگەکە بە گرتنەوەدەستی تەواوی خاکی عێراق لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە کۆتایی هات.

بابەتی سەرەکی: جەنگی دژی داعش

هەڵمەتی سەڵاحەدین

هەڵمەتی سەڵاحەدین یاخود ئۆپەراسیۆنەکانی لەبەیک یا ڕەسوولەلڵا (عمليات لبيك يارسول الله) ململانێیەکی چەکدارییە لە پارێزگای سەڵاحەدین کە دەکەوێتە باکووری ناوەڕاستی عێراق، تیایدا فراکسیۆنە جیاوازەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بەشدارییان تێدا کرد لە دژی داعش. پارێزگاکە لە حوزەیرانی ٢٠١٤ کەوتبوویە دەستی داعش. هەر لەوکاتەوە سوپای عێراق چەندین هێرشی ماوە ماوەی کردە سەر ناوچەکە بۆ وەرگرتنەوەی، بەڵام بەهۆی هێزی زۆری داعش لە ناوچەکە و بوونی چەندین گوند و شاری داگیرکراو لە دەوروبەری، هەڵمەتەکەی خاو دەکردەوە.

هەرچەندە لە شەڕی یەكەمی تكریتدا، داعش كۆنترۆڵی خۆی بەسەر شارەكەدا چەسپاند و هەر هەوڵێكیش بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی لەلایەن هێزەکانی ئاسایش و یەكە سەربازییەكانی عێراقەوە بەرپەرچ دایەوە. دوای چەند مانگێک لە مانۆڕی ئامادەکاری و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری، هێزێک لە ٢٣ هەزار چەکداری هاوپەیمانان لەنێویاندا هێزەکانی ئاسایشی عێراق و هێزە تایبەتەکانی شیعە و چەكدارانی عەشیرەتی سوننە لە سەرەتای مانگی ئازاردا دەستیان بە هێرش كرد بۆ گەمارۆدانی داعش و ڕاكێشانی چەكدارەكانی بۆ ناو تكریت و دەوروبەری.

ئۆپەراسیۆنەكە سەركەوتوویەكی یەكلاكەرەوە بوو، بەو پێیەی سەرجەم چەكدارانی داعش گەمارۆدران و ناحیەی عەلەم و عەوجە، لەگەڵ قەزای دوور ئازاد كران، گەمارۆی سەر سامەڕا هەڵگیرا و گردەكانی باشووری حەمرین كۆنتڕۆڵكرایەوە.


سەرچاوەکان



144 بینین