گەمارۆی ئامرلی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-01-23-23:58:00 - کۆدی بابەت: 7684
گەمارۆی ئامرلی

ناوه‌ڕۆك

جەنگی ناوخۆی عێراق

دووەمین جەنگی ناوخۆی عێراق یان جەنگی دژی داعش (بە عەرەبی: الحرب الأهلية العراقية الثانية، بە ئینگلیزی: War in Iraq)، جەنگێکی چەکدارییە کە لە ساڵی ٢٠١٤ لە عێراق لە شێوەی یاخیبوون دەستی پێکرد. دوای ئەوەی شارەکانی مووسڵ و فەلووجە و کۆمەڵێکی زۆر ناوچەی سەرەکی عێراق داگیرکران و ئەبووبەکر بەغدادی خەلافەتی ئیسلامی ڕاگەیاند، بەخێرایی ڕووداوەکان بەرەو جەنگێکی سەربازی ماوەدرێژ درێژەیان کێشا.

ئەم جەنگە بووە هۆی دروستبوونی حەشدی شەعبی لەلایەن سەروەزیرانی عێراق نووری مالیکی، دوای ئەوەش دەسەڵاتەکانی درا بە حەیدەر عەبادی سەروەزیرانی نوێ، دوای هێرشی داعش بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان پێشمەرگە و سوپای عێراق و وڵاتانی نێودەوڵەتی چوونە نێو جەنگ دژی تیرۆر و چەندین ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی نێودەوڵەتی دژی ڕێکخراوەکە ئەنجام دران، لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ جەنگەکە بە گرتنەوەدەستی تەواوی خاکی عێراق لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە کۆتایی هات.

بابەتی سەرەکی: جەنگی دژی داعش

گەمارۆی ئامرلی

ڕۆژی ١١ـی حوزەیرانی ٢٠١٤ دوای کەوتنی شاری مووسڵ و داگیرکردنی هەموو گوندەکانی دەوروبەری ئامرلی تورکمانی شیعەنشین لەلایەن داعشەوە، دوای چەندین هێرش بۆ سەر شارەکە نەیتوانی داگیری بکات، بۆیە گەمارۆی شارەکەی دا، لە گەمارۆی شارەکە داعش بۆ ماوەی ٨٠ ڕۆژ هەستا بە بڕینی ئاو و ڕێگری لە چوونەناوەوەی هەموو جۆرە خۆراک و دەرمانێک کرد، جاربەجاریش لە هەموو قۆڵەکانەوە هێرشی دەکردە سەر شارەکە بەو هیوای بتوانێت بەرەی پێشەوەی بەرگریی شارەکە بشکێنێت، دانیشتوانی شارەکە تاوەکوو کۆتا سات بەرگرییان کرد و ڕێگرییان لە هێرشەکان کرد.

داعش لە هێرشەکانی سەرەتا سوودی لە ٥ تانک و ٦ هەمەڕ و ٣ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی برادلی و ٣٠٠ سەرباز وەرگرت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

لە ٣١ـی ئابی هەمان ساڵ گەمارۆی شارەکە لەلایەن سوپای عێراقەوە شکێنرا و داعش بە زیانی ٨٠٠ چەکدار لە ناوچەکە کشایەوە.

زانیاری گشتی

ڕێکەوت ٢٠١٤/٦/١١ بۆ ٢٠١٤/٨/٣١
ناوچە ئامرلی، عێراق
شێوە گەمارۆ

هێزەکان

دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام کۆماری عێراق
چەکدارانی حیزبی بەعس پۆلیسی ناوخۆ
ویلایەتی سەڵاحەدین جەنگاوەرانی شارەکە
سوپای ئیسلامی لە عێراق عەسائیبی ئەهلی حەق
ئەنجوومەنی سەربازیی گشتیی شۆڕشگێڕانی عێراق یەکەکانی حیزبوڵڵا
  پێشمەرگە
  سوپای پاسداران
  هێزی ئاسمانیی ئەمریکا، ئێران، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئوستوڕالیا

هێز

داعش عێراق
نەزانراو زیاتر لە چوار هەزار سەرباز

 


سەرچاوەکان



385 بینین