ناوهڕۆك
ناساندن
دکتۆر عومەر عەلی کەریم (بە ئینگلیزی: Dr. Omar Ali Karim)، کە نووسەر و لێکۆڵەر و بانگخوازێکی کوردە لە باشووری کوردستان لەدایکبووە، پاشان لە تەمەنی گەنجیدا کۆچیکردووە بۆ بەریتانیا، لەوێ ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە.
ئەزموونی کارکردنی
- خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری (بوار) بووە.
- بەڕێوبەری ڕێکخراوی (بوار) بووە.
- ئەندامی ڕێکخراوی (WEA) بۆ فێرکاری بووە.
- سەرنووسەری گۆڤار و ماڵپەڕی (دەریای نوور) بووە.
- ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید (چاک)ـە بووە لە بەریتانیا.
- وتارخوێنی مزگەوتەکانی (نوور، تەقوا و سەڵاحەدینی ئەیوبی) بووە لە بەریتانیا.
- وتارخوێنی مزگەوتی (سەرتەکی بەمۆ) بووە لە کوردستان.
- وتارخوێنی مزگەوتی (گەیلانی) بووە لە کوردستان.
- مامۆستای (پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان) بووە.
- مامۆستای زانستە مرۆڤایەتییەکان بووە لە زانکۆی لەندەن.
- کارمەندی کۆلێژی پەرەپێدانی خوێندن بووە لە بەریتانیا.
- بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی زانکۆی لەندەن بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان بووە.
- خاوەنی کۆمپانیای زمان و خوێندن بووە لە بەریتانیا.
- خاوەنی پڕۆژەی (قیبلە)ـیە بۆ نووسین و کاری بانگخوازی.
- بەڕێوبەری ڕێکخراوی (إقرأ)ـە بۆ خوێندن و یارمەتی قوتابییان.
بڕوانامەکانی
- بڕوانامەی دیبلۆمی لە زانستەکانی کۆمپیوتەردا (ECDL,CLAIT,DESIGN) بەدەستهێناوە.
- بڕوانامەی دیبلۆمی لە دیراساتی ئیسلامیدا (Islamic Studies) بەدەستهێناوە.
- بڕوانامەی لە زانستی وتاربێژیدا بەدەستهێناوە.
- بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە شەریعە و یاسادا بەدەستهێناوە.
- بڕوانامەی دیبلۆمی باڵای لە زمان و مامۆستای ئینگلیزیدا لە زانکۆی (وەیڵز) بەدەستهێناوە، بە نووسینی ماستەرنامەکەی لەسەر ڕەوشی خوێندنی ئینگلیزی لە ساڵی ١٩٩١ تا ٢٠١١ لە کوردستاندا بۆی کراوە بە ماستەر.
- بڕوانامەی دکتۆرای لە (Language and Communication) لە زانکۆی (Hertfordshire) بەدەستهێناوە.
پەیامەکانی قیبلە
سەرجەم نووسراوەکانی دکتۆر عومەر عەلی لە زنجیرەیەکدا لەژێر ناوی پەیامەکانی قیبلە (Qibla Message)ـدا کۆکراوەتەوە، تاکوو ئێستا بە کوردی و ئینگلیزیەوە ژمارەیان ٥٥ پەیامە، مۆڵەتی نێودەوڵەتی هەیە و لە فەلسەفەی پەروەردەی ئیسلامیدا پلەی دکتۆرای پێ بەخشراوە.
سەرچاوەکان
438 بینین