ناوهڕۆك
سەرەتا
عەباس کەریمی ناسراو بە هەڵۆ لە ساڵی ١٩٧٩ لە سەقز لەدایکبووە هونەرمەند و پێشمەرگەی کۆمەڵە بووە، تا ناوەندی تەواو کردووە و لە ساڵی ١٩٩٥ پەیوەندی بە کۆمەڵەوە کردووە و بۆ ماوەی ساڵێک لە سەقز و دەوروبەری ئەوێ خەریکی کاری ڕێکخستن بووە و ساڵی دواتر (١٩٩٦)، رۆشتووە بۆ ناو ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و ماوەی پێنج ساڵ لە کوردانی شواندا بووە، هەڵۆ لەناو حیزبدا سەرپەل و جێگرپەل و بەرپرسی کتێبخانە بووە لە بەشی هونەری ڕادیۆشدا هەر چالاک بووە.
هونەر
هەڵۆ چەندین سروودی شۆڕشگێڕانەی وتووە کە تاوەکوو ئێستاش لەسەر زاری خەڵکن، بەشێک لەوان بریتین لە:
- بانگەواز (سروودی فەرمیی کۆمەڵە)
- ڕێی خەباتمان
- وڕ و کاس و سەرگەردان نیم
- تۆ نامری چاوەکانم
- من ڕەنجدەرم
- ئینتەرناسیۆنال
کۆچی دووایی
عەباس کەریمی لە نیسانی ٢٠٠١ دەستبەسەر کرا و یەک هەفتە دواتر (لە ٣٠ی نیسان) بەبێ ئەوەی دادگایی بکرێت، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە کۆمەڵەدا، لەگەڵ (باقی کەریمی) لە زیندانی ناوەندیی سەقز لەسێدارەدرا.
بەپێی چەند سەرچاوەیەکی تر لە ١ ی ئابی هەمان ساڵ لە سێدارەدراوە.